Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 99:5 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن، ئەو پیرۆزە.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، له‌ ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ن. پارسایه‌ ئه‌و.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 99:5
15 Referans Kwoze  

«با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.


یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە. کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن و لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟


ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.


با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.


«هێز و سروودم یەزدانە، بووە بە ڕزگاری بۆم. ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم، خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم.


ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت! بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە، پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن، بە دڵسۆزی چەسپاون.


لەو ڕۆژەدا دەڵێن: «ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن، وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت، باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.


با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن، ئەو پیرۆزە.


تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم، تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم.


با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە، لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن.


یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن، چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.


ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە، گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.


«لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”دەبێت پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم، یەزدانی پەروەردگارتانم.


داودی پاشا هەستایە سەر پێ و گوتی: «گوێم لێ بگرن ئەی گەلی برام، من لە دڵمدا بوو ماڵێکی حەوانەوە بۆ سندوقی پەیمانی یەزدان و بۆ تەختەپێی خودامان بنیاد بنێم و خۆمم بۆ بنیادنان ئامادە کرد.


گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من. تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن، ئەو پایەبەرزیان ناکات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite