Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 86:3 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. چونكه‌ من به‌ درێژایی ڕۆژ هاوارت بۆ ده‌كه‌م.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 86:3
13 Referans Kwoze  

لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ، من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.


بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.


بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.


لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.


پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نوێژ و ڕۆژوو خودای دەپەرست.


ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن، بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن.


ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان گلەیی دەکەم و دەناڵێنم، ئەویش گوێم لێ دەگرێت.


ئەی خودای ڕاستودروستم، کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە. لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە، لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.


باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟


دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن: «کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟»


با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە.


ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite