Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 83:2 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە، ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ئه‌وه‌تا دوژمنانت هه‌رایانه‌. ناحه‌زانت سه‌ریان به‌رز كردۆته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 83:2
22 Referans Kwoze  

ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن، هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت.


پیلاتۆس بینی سوودی نییە و خەریکە ئاژاوە ڕوودەدات، ئاوی هێنا و لەبەردەم خەڵکەکە دەستی شوشت و گوتی: «لە خوێنی ئەمە بێتاوانم! لە ئەستۆی ئێوەیە!»


لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر، وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت! خوڕەی نەتەوەکان وەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!


میدیانیش لەبەردەم کوڕانی ئیسرائیلدا زەلیل بوون و ئیتر سەریان بەرز نەکردەوە. خاکەکەش لە سەردەمی گدعۆندا چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.


کاتێک ناکۆکییەکە پەرەی سەند، فەرماندەکە ترسا پۆڵس پارچەپارچە بکەن، بۆیە فەرمانی بە سەربازەکان دا دابەزن، لەنێوانیاندا بیڕفێنن و بیبەنەوە سەربازگە.


هەتا باسی ناجولەکەکان گوێیان لە پۆڵس گرت، ئینجا هاواریان کرد و گوتیان: «لەسەر ڕووی زەوی مەیهێڵە! چونکە ئەمە شایانی ژیان نییە!»


ئینجا هەموو شارەکە وروژا، خەڵکەکەش لە هەموو لایەکەوە ڕایانکرد. پۆڵسیان گرت، ڕایانکێشایە دەرەوەی پەرستگا، دەستبەجێ دەرگاکان داخران.


بەڵام هەندێک لە جولەکەکانی دیکە ئیرەییان پێ هات، چەند پیاوخراپێکی بازاڕیان هێنا و خەڵکیان کۆکردەوە و ئاژاوەیان لە شاردا نایەوە. چوونە سەر ماڵی یاسون و داوایان کرد پۆڵس و سیلا بهێنرێنە لای خەڵک.


ئیتر خەڵکەکە پێکڕا لێیان هەستان و دادوەران فەرمانیان دا کە جلەکانیان بدڕێنرێن و دارکاری بکرێن.


لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیت گەیشتنە گوێم، قولاپەکەم دەخەمە لووتت و لغاوەکەم لە لێوەکانت و بەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوە کە لێوەی هاتوویت.


سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟ دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە و چاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟ لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!


ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە، دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە، دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە.


قسەی دژەکانت لەبیر مەکە، ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.


ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان، ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند.


لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیت گەیشتنە گوێم، قولاپەکەم دەخەمە لووتت و لغاوەکەم لە لێوەکانت و بەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوە کە لێوەی هاتوویت.“


ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite