1 ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە، کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە.
1 خودایه بێدهنگ مهبه. كپ مهبه. هێدی مهبه خودایه.
ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
ئەی یەزدان، تۆ ئەمەت بینی، بێدەنگ مەبە. ئەی پەروەردگار، لێم دوور مەبە.
خودامان دێت و بێدەنگ نابێت، ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت، گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.
«زۆر دەمێکە کپ بووم، بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت. بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم، هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە.
ئەی پەروەردگار، بەئاگا بە! بۆ خەواڵوو بوویت؟ هەستە! هەتاهەتایە وازمان لێمەهێنە!
خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.