1 ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم، گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.
1 ئهی گهلی من گوێ بدهنه فێركردنم. گوێ شل كهن بۆ قسهكانی دهمم.
گوێتان شل بکەن و وەرنە لام، گوێ بگرن بۆ ئەوەی گیانتان بژیێت. پەیمانی هەتاهەتاییتان لەگەڵدا دەبەستم، خۆشەویستی نەگۆڕ و چەسپاوم بۆ داود.
«ئەی گەلی من، گوێم لێ بگرن، ئەی نەتەوەکەم، گوێم بۆ شل بکەن، چونکە فێرکردن لەلای منەوە دەردەچێت و دادپەروەریم بۆ ڕووناکی گەلان دەچەسپێنم.
ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟ بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟
«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم، ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم: من خودام، خودای تۆم.
«ئەی پاشایان، ببیستن! ئەی فەرمانڕەوایان، گوێ بگرن! من بۆ یەزدان سروود دەڵێم، مۆسیقا بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەژەنم.
ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!»
لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.
خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.
گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە، دڵت بدە زانیاری من،