2 بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت،
2 بهڵام من خهریک بوو پێم بخزێت و زۆری نهمابوو ههنگاوم بخلیسكێت.
کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،» ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم.
پێی خۆشەویستانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەدکاران لە تاریکیدا بێدەنگ دەبن. «مرۆڤ بە هێز زاڵ نابێت،
تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد، چاوەکانم لە فرمێسک، پێیەکانم لە خزان،
چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن، یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.»
هەنگاوم بە ڕێڕەوی تۆوە جێگیر بوو، پێم نەخلیسکاوە.
بەڵام من بێتاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم، کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت.
بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ، بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم.
«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟ بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟
کەسێکی دڵنیا گاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات.
داود بە سلێمانی گوت: «کوڕی خۆم، من لە دڵمدا بوو ماڵێک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارم بنیاد بنێم.
هەروەها منیش، حاشا گوناه لە دژی یەزدان بکەم و دەست لە پاڕانەوە هەڵبگرم لە پێناوی ئێوە، بەڵکو ڕێگای چاک و ڕاستتان پیشان دەدەم.
بەڵام ئەگەر بەلاتانەوە خراپە یەزدان بپەرستن، ئەوا ئەمڕۆ بۆ خۆتان هەڵبژێرن کێ دەپەرستن، ئەگەر ئەو خوداوەندانە بن کە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فورات دەیانپەرستن یان خوداوەندەکانی ئەمۆرییەکان ئەوانەی ئێوە لەناو خاکەکەیاندا نیشتەجێن. بەڵام من و بنەماڵەکەم یەزدان دەپەرستین.»
بەڵام کاتێک ئەوان نەخۆش دەکەوتن، جلوبەرگی گوشم دەپۆشی، بە ڕۆژووگرتن خۆمم نزم دەکردەوە. کاتێک نوێژەکانم بەبێ وەڵام دەگەڕانەوە،
کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە، لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.»