Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 59:3 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ببینە چۆن خۆیان بۆم مات داوە! ئەی یەزدان، زۆرداران گەمارۆیان داوم، بەبێ ئەوەی تاوان و گوناهم کردبێ.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 چونكه‌ خۆیان مات داوه‌ بۆم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌هێزه‌كان گه‌مارۆیان داوم، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانم كردبێ.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 59:3
18 Referans Kwoze  

گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن، چاویان لە هەنگاوەکانمە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن.


ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە لە مووی سەرم زۆرترن، زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن، ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن. ئەوەی نەمدزیوە ئێستا دەبێت بیدەمەوە.


باوکە، تەماشا بکە، تەماشا دامێنی کەواکەت بەدەستمەوەیە! من دامێنی کەواکەی تۆم بڕی بەڵام نەمکوشتیت، بزانە و ببینە کە من هیچ خراپە و ناپاکییەکم نییە، دەرهەق بە تۆ تاوانبار نیم. کەچی تۆ ڕاوم دەنێی هەتا بمکوژیت.


قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە، دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت.


بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: ﴿بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.﴾


خواناس لە خاک لەناوچوو، کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە. هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە، هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات.


بۆیە ڕازی مەبە بە داواکارییەکەیان، چونکە زیاتر لە چل پیاویان لە بۆسەدان بۆی، سوێندیان خواردووە نەخۆن و نەخۆنەوە هەتا دەیکوژن. ئێستا ئامادەن و چاوەڕێی بەڵێنن لە تۆوە.»


ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە.


پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن:


ئینجا گوتی: «ئایا بۆچی گەورەم خزمەتکارەکەی ڕاو دەنێت، من چیم کردووە و چ خراپەیەکم هەیە؟


بە داودی گوت: «تۆ لە من ڕاستودروستتریت، چونکە تۆ بە چاکە پاداشتت دامەوە، بەڵام من بە خراپە.


ئیتر شاول بە یۆناتانی کوڕی و هەموو خزمەتکارەکانی گوت کە داود بکوژن. بەڵام یۆناتانی کوڕی شاول لە دڵەوە داودی خۆشدەویست.


ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین.


وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست، هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite