Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 27:3 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئەگەر لەشکرێکیش دەورم بدات، دڵم ناترسێت. ئەگەر جەنگ بەرپا بکەن دژم، ئەو کاتەش هەر دڵنیا دەبم.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئه‌گه‌ر له‌شكرێكیش ده‌ورم بدات، دڵم ناترسێت. ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رپا بكه‌ن دژم، ئه‌و كاته‌ش هه‌ر ئاسووده‌ ده‌بم.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 27:3
17 Referans Kwoze  

لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم.


بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾


بەبێ ئەوەی لە هیچ شتێکی ڕکابەرەکانتان بترسن. ئەمە بەڵگەیە بۆ لەناوچوونیان، بەڵام ڕزگارییە بۆ ئێوە، ئەمەش لە خوداوەیە.


هەرگیز مەترسە لەو ئازارانەی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خەریکە هەندێکتان بخاتە زیندانەوە، تاکو تاقی بکرێنەوە و دە ڕۆژ تەنگانەتان دەبێت. هەتا مردن دڵسۆزبە، منیش تاجی ژیانت پێ دەبەخشم.


ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟ ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟


ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن، پێی پێدەکەنن و دەڵێن:


گوتی: «ئەی هەموو یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم و یەهۆشافاتی پاشا، گوێ بگرن! یەزدان بەم جۆرە بە ئێوە دەفەرموێت: ”مەترسن و ورە بەرمەدەن لەبەردەم ئەو سوپا زۆرە، چونکە جەنگەکە هی ئێوە نییە بەڵکو هی خودایە.


جارێکی دیکە جەنگ هەڵگیرسا و داود چوو لە دژی فەلەستییەکان بجەنگێت، گورزێکی گەورەی لێ وەشاندن و لەبەردەمی هەڵاتن.


ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.


لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite