Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 22:3 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 تۆش پارسایت، له‌نێوان ستایشی ئیسڕائیل دانیشتوویت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 22:3
11 Referans Kwoze  

ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات، ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»


ئەو ستایشتانە و ئەو خوداتانە کە ئەو هەموو کارە مەزن و ترسناکەی بۆ کردن کە چاوەکانتان بینییان.


ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە! شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.»


چوار بوونەوەرەکە هەریەکەیان شەش باڵی هەبوو، دەوروبەر و ژێر باڵیشیان بە چاو داپۆشرابوو. شەو و ڕۆژ بێ وەستان دەڵێن: «پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە، خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، ئەوەی هەبووە و هەیە و دێت.»


یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن، چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.


ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە، نەزرەکانمان بۆ تۆ بەجێدەهێنین.


یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.


«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە، هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە.


«ئەی خودا هاوارت بۆ دەهێنم و وەڵامم نادەیتەوە؛ ڕادەوەستم و ئاوڕم لێ نادەیتەوە.


با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە.


ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم و تۆش گوێ ناگریت؟ هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم و تۆش ڕزگار ناکەیت؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite