Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 22:2 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 خودایه‌، به‌ ڕۆژ ده‌پاڕێمه‌وه‌، وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌، به‌ شه‌ویش ده‌پاڕێمه‌وه‌ و ئۆقره‌م ناگرێت.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 22:2
12 Referans Kwoze  

باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟


بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم، لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»


ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.


سوپاسی خودا دەکەم، ئەوەی هەروەک باوباپیرانم بە ویژدانێکی پاک دەیپەرستم، کاتێک بە شەو و ڕۆژ بێ بڕانەوە لە پاڕانەوەکانمدا یادت دەکەم.


شەو و ڕۆژ گەرمتر دەپاڕێینەوە، تاکو بتانبینین و کەموکوڕیی باوەڕتان دابین بکەین.


لەو ڕۆژانەدا عیسا چووە سەر شاخێک تاکو نوێژ بکات، شەوەکەی هەموو بە نوێژکردن بۆ خودا بەسەربرد.


ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیەم نوێژی کرد و هەمان شتی گوتەوە.


بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات.


هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم، بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت.


ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite