Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 21:1 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت. چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە!

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاشا به‌ هێزی تۆ دڵشاد ده‌بێت. چۆن به‌و ڕزگارییه‌ی پێت به‌خشیوه‌ دڵخۆش نابێت!

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 21:1
14 Referans Kwoze  

با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت.


پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە‏؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.»


ڕزگاری و شکۆمەندی من بە خوداوە بەندە، تاشەبەردی بەهێزمە، پەناگای منە.


یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.


«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە، لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»


پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات. تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند، تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.


وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین، هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.


خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم، هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.


بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت، هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن، چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.


ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە! کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite