1 ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.
1 ئاسمانان باسی شكۆی خودا دهكهن، گهردوون كارهكانی دهستی ڕادهگهیهنێت.
کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،
ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، چونکە خودا خۆی دادوەرە.
بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان.
تێگەیشتووان وەک ڕووناکی ئاسمان دەدرەوشێنەوە، ئەوانەش کە خەڵکێکی زۆریان بۆ ڕاستودروستی گەڕاندووەتەوە بۆ هەتاهەتایە وەک ئەستێرەن.
ئاسمان ئاسمانی یەزدانە، زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە.
ئەو کاتە دانایی بینی و باسی کرد، ئامادەی کرد و هەروەها تاقی کردەوە.