Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 136:5 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 ئه‌وه‌ی به‌تێگه‌یشتنه‌وه‌ ئاسمانانی دروستكردووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 136:5
11 Referans Kwoze  

لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەویی بەدیهێنا.


ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن! هەموویت بە دانایی دروستکردووە، زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ.


«خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە، بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە، بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.


بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان.


بەڵام یەزدان بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە، بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە، بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.


جا ئاوا بوو. خودا بۆشاییەکەی دروستکرد و ئاوەکەی ژێر بۆشاییەکەی لە ئاوەکەی سەر بۆشاییە کراوەکە جیا کردەوە.


خودا بۆشاییەکەی ناو نا «ئاسمان.» جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی دووەم بوو.


مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟


با یەزدان، دروستکەری ئاسمان و زەوی، لە سییۆنەوە بەرەکەتدارت بکات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite