Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 136:2 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ستایشی خودای خودایان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 سوپاسی خوداوه‌ندی خوداوه‌ندان بكه‌ن، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 136:2
8 Referans Kwoze  

چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خۆی خودای خودایانە و گەورەی گەورەیانە، ئەو خودا مەزنە بە توانا بە سامەی لایەنگری ناکات و بەرتیل وەرناگرێت،


چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی، تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری.


پاشا بە دانیالی گوت: «بەڕاستی خودای ئێوە خودای خودایانە و گەورەی پاشایانە و ئاشکراکەری نهێنییەکانە، چونکە تۆ توانیت ئەم نهێنییە ئاشکرا بکەیت.»


«ئەو پەرستگایەش کە من بنیادی دەنێم گەورەیە، چونکە خودامان لە هەموو خوداوەندەکان گەورەترە.


«خودای توانادار، یەزدانە! خودای توانادار، یەزدانە! ئەو دەزانێت و با ئیسرائیلیش بزانێت، ئەگەر ئەمە بە یاخیبوون و بە ناپاکی دەرهەق بە یەزدان کرابێت، ئەوا ئەمڕۆ ڕزگارمان مەکەن!


کاتێک بەو شتانە لووتبەرز بوون لەسەر ئیسرائیلییەکان، ئێستا زانیم کە یەزدان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.»


ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن، ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن. ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن.


خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite