Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 135:4 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 چونكه‌ په‌روه‌ردگار یاقووی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و ئیسڕائیل بۆ موڵكی تایبه‌تی خۆی.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 135:4
15 Referans Kwoze  

بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی.


لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان دڵی بە باوباپیرانتانەوە بەند بوو و خۆشیویستن، جا لەپاش خۆیان نەوەکەی ئەوانی هەڵبژارد کە ئێوەن، لە سەرووی هەموو گەلانەوە وەک ئەمڕۆ.


یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «ئەوانە دەبنە هی من، لەو ڕۆژە دەبنە گەنجینەیەکی تایبەتی من. بەزەییم پێیاندا دێتەوە وەک چۆن پیاو بەزەیی بە کوڕەکەی دێتەوە کە خزمەتی دەکات.


«بەڵام تۆ ئەی ئیسرائیلی بەندەم، ئەی یاقوب کە هەڵمبژاردووە، توخمی ئیبراهیمی خۆشەویستم،


ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی.


خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە، بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی.


یەزدان لە پێناوی ناوە مەزنەکەی خۆی واز لە گەلی خۆی ناهێنێت، چونکە یەزدان خوازیاربوو بتانکاتە گەلی خۆی.


بەشی یەزدان گەلەکەیەتی، یاقوب بەشی میراتەکەیەتی.


ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.


یەزدانیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە ئێوە گەلی ئەون، گەنجینەیەکی تایبەتی ئەو، وەک بەڵێنی پێدان و هەموو فەرمانەکانی بپارێزن.


بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە، چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە، هۆزی میراتی ئەویشی داناوە، یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite