Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 135:1 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 هەلیلویا! ستایشی ناوی یەزدان بکەن، ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 هه‌لیلویا. ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ستایشی بكه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانی په‌روه‌ردگار،

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 135:1
18 Referans Kwoze  

ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی، گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.


هەلیلویا! بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم، لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان.


با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات! هەلیلویا.


با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە، شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە.


هەلیلویا! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت، بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە.


با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،


هەلیلویا! ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.


جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی،


ستایشی یەزدان بکەن، ئەی هەموو بەندەکانی یەزدان، ئەی ئەوانەی بە شەوان لە ماڵی یەزدان ڕادەوەستن.


لە لێڤییەکان، یێشوع، قەدمیێل، بانی، حەشەڤنەیا، شێرێڤیا، هۆدیا، شەڤەنیا و پەتەحیا، گوتیان: «هەستن و ستایشی یەزدانی پەروەردگارتان بکەن کە لە ئەزەلەوەیە و هەتاهەتایە.» «با ناوی شکۆدارت بەرەکەتدار بێت، بەرزە بەسەر هەموو بەرەکەت و ستایشێکەوە.


با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،


ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە: لیبنی و شیمعی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite