Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 13:4 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،» نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 نه‌وه‌ک دوژمنم بڵێت: “به‌سه‌ریدا زاڵ بووم”. نه‌وه‌ک ناحه‌زه‌كانم به‌ په‌رێشانی من شادمان بن.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 13:4
17 Referans Kwoze  

ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە.


لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت، ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت.


تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە، پەناگای منە، نالەقێم.


چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن، یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.»


جا کەنعانییەکان و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکە ئەمە دەبیستن و گەمارۆمان دەدەن و ناومان لەسەر ڕووی زەوی دەسڕنەوە، ئەی چی بۆ ناوی گەورەی خۆت دەکەیت؟»


«لەسەر ئەمەیە من دەگریێم، چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن، ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوور کەوتووەتەوە، کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە. کوڕەکانم وێران بوون، لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.»


بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت، هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە.


تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە، پەناگای منە، هەرگیز نالەقێم.


خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە، ئەو پشتگیریت دەکات، هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن.


مەهێڵە لە دڵی خۆیان بڵێن: «ئەمە مرازی ئێمەیە!» یان بڵێن: «هەڵمانلووشی.»


مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن، کە بەبێ هۆ بوونەتە دوژمنم. مەهێڵە ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە، بە مەکرەوە چاو لە یەک دابگرن.


لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا ئاگای لێ نییە، چاوی خۆی نوقاندووە و هەرگیز نامبینێت.»


ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت، با نەتەوەکان لەبەردەم تۆ دادگایی بکرێن.


«بەڵام ئێستا بۆ ساتێک یەزدانی پەروەردگارمان میهرەبان بوو بەرامبەرمان کە دەربازمان دەکات و سنگێکمان لە پیرۆزگای خۆی دەداتێ، تاکو خودامان چاومان ڕووناک بکاتەوە و لە کاتی کۆیلەییدا هەندێک بمانبووژێنێتەوە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite