Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 112:7 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 له‌ هه‌واڵی خراپ ناترسێت. دڵی جێگیره‌. پشتی به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 112:7
20 Referans Kwoze  

دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.


بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»


یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟


«نیگەران مەبن. پشت بە خودا ببەستن، پشت بە منیش ببەستن.


با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن و پەنا ببەنە بەر ئەو، با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن!


ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت.


شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ وەڵامی پاشایان دایەوە: «ئەی نەبوخودنەسر، پێویستمان بەوە نییە لەسەر ئەم بابەتە وەڵامت بدەینەوە.


هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن، دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵبڕێژن، چونکە خودا پەناگای ئێمەیە.


کەواتە کوڕینە، ورەبەرز بن، چونکە باوەڕم بە خودا هەیە کە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پێی فەرمووم.


کاتێک گوێتان لە باسوخواسی جەنگ و شۆڕش دەبێت، مەتۆقن، چونکە جارێ دەبێ ئەم شتانە ببێت، بەڵام کۆتایی یەکسەر دوای ئەمە نایەت.»


بە دانبەخۆداگرتن ژیانتان دەبەنەوە.


بەڵام پۆڵس گوتی: «چیتانە، دەگریێن و دڵم دەشکێنن؟ ئامادەم نەک تەنها بەند بکرێم، بەڵکو بۆ ناوی عیسای خاوەن شکۆ لە ئۆرشەلیم بشمرم.»


بەڵام هیچ بەهایەکم بۆ ژیانی خۆم دانەناوە، تەنها ئامانجم ئەوەیە، ئەو پێشبرکێیە تەواو بکەم و ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنم کە عیسای خاوەن شکۆ بە منی سپارد، ئەویش ئەرکی شایەتیدانە بۆ مزگێنیی نیعمەتی خودا.


ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت و چەسپاو دەبیت و ناترسیت.


ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن، شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite