1 ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە،
1 ئهی خودای ستایشم، بێدهنگ مهبه.
ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە، کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە.
ئەو ستایشتانە و ئەو خوداتانە کە ئەو هەموو کارە مەزن و ترسناکەی بۆ کردن کە چاوەکانتان بینییان.
ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە، ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم، چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە.
«هێز و سروودم یەزدانە، بووە بە ڕزگاری بۆم. ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم، خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم.
«زۆر دەمێکە کپ بووم، بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت. بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم، هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە.
تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم، تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم.
ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە، ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.