Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 102:3 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ڕۆژگارم وه‌ک دووكه‌ڵ ڕه‌وییه‌وه‌، ئێسكم وه‌ک پشكۆ گڕیگرتووه‌.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 102:3
11 Referans Kwoze  

ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت.


«لە سەرەوە ئاگری نارد، بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند، تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوە منی بەرەو پاش گەڕاندەوە. منی وێران کرد، داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ.


بەڵام بەدکاران دەفەوتێن، دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن، وەک دووکەڵ لەناودەچن.


پێستم ڕەش و هەڵوەری لەبەرم، لەشم لەبەر تایەکی توند دەسووتێت.


ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە، ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان، لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە، ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە.


گۆشت و پێستی منی پیرکرد، ئێسکەکانی شکاندم.


هەرچەندە وەک مەشکەیەکم لێهاتووە کەوا دووکەڵ دایپۆشیوە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە.


بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە، بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە.


ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە، تۆ یارمەتیدەری من بوویت. ئەی خودای ڕزگارکەرم، ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە.


لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی، لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite