Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 102:18 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە:

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 ئه‌مه‌ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌نووسرێت، گه‌لێک ئافریده‌ ده‌كرێت كه‌ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 102:18
21 Referans Kwoze  

چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.


ئەم گەلە بۆ خۆم شێوەم کێشاوە باسی ستایشم دەکەن.


هەروەها تێدەکۆشم تاکو دوای دەرچوونم هەردەم ئەم شتانەتان وەبیربێتەوە.


جا ئەم شتانەیان وەک پەند بەسەرهات، بۆ ئاگاداری ئێمەش نووسراوە، کە لە کۆتایی زەمان دەژین.


ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین.


بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.


لە ساڵی یەکەمی پاشایەتییەکەی ئەو، من کە دانیالم لە نووسراوە پیرۆزەکانەوە بەپێی فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیای پێغەمبەر تێگەیشتم کە ماوەی کاولبوونی ئۆرشەلیم حەفتا ساڵ دەبێت.


هەموو ئەوانەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێن، بۆ شکۆمەندیی خۆم بەدیم هێناون، شێوەم کێشاون و دروستم کردوون.»


خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم، وازم لێ مەهێنە، هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم، هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن.


لە شووراکانی وردبنەوە، بڕواننە قەڵاکانی، هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.


یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئەمە وەک یاداشتێک لە پەڕەیەک بنووسە و بۆ یەشوعی بخوێنەوە، چونکە بە تەواوی یادگاری عەمالێق لەژێر ئاسمان دەسڕمەوە.»


با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن، دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite