Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 101:8 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی دەمکوت دەکەم، لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم، هەموو ئەوانەی گوناهبارن.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌یانیان زوو هه‌موو به‌دكاره‌كانی زه‌وی ده‌مكوت ده‌كه‌م. له‌ شاری په‌روه‌ردگاردا دوایان ده‌بڕێته‌وه‌. هه‌موو تاوانباران.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 101:8
16 Referans Kwoze  

«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم، هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»


ئەی بنەماڵەی داود، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”هەموو بەیانییەک بە دادپەروەری حوکم بدەن، تاڵانکراو لە دەستی زۆردار ڕزگار بکەن، نەوەک تووڕەییم وەک ئاگر بتەقێتەوە، لەبەر ئەو خراپانەی کردووتانە، جا بسووتێنێت و کەس نەبێت بکوژێنێتەوە.


قێزی پاشایان لە خراپەکردنە، چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.


پاشای دانیشتوو لەسەر تەختی دادوەری، بە چاوەکانی هەموو خراپەیەک شەن دەکات.


هەروەک بیستمان، ئاواش بینیمان لە شاری یەزدانی سوپاسالار، لە شاری خودامان: «خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»


ئەی سەرکردەکانی بنەماڵەی یاقوب، ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەمە بگرن، ئێوە کە قێزتان لە دادپەروەری دەبێتەوە و هەموو ڕاستییەک خواروخێچ دەکەن،


لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن، بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە و لە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن.


پاشای دانا بەدکاران شەن دەکات، بە جەنجەڕ بەسەریاندا دێت.


کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا، خۆشی هەموو زەوییە، وەک لووتکەی شاخی چافۆن، شاری پاشای گەورەیە.


ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات، ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.


هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵکو تەنها ئەوانەی کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نووسراوە.


بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم، بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite