Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 10:1 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی یەزدان، بۆچی لە دوورەوە وەستاویت؟ بۆچی لە کاتی تەنگانە خۆت دەشاریتەوە؟

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆچی له‌ دووره‌وه‌ وه‌ستاویت؟ بۆچی له‌ كاتی ته‌نگانه‌ خۆت ده‌شاریته‌وه‌؟

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 10:1
13 Referans Kwoze  

خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟


ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە، تۆ یارمەتیدەری من بوویت. ئەی خودای ڕزگارکەرم، ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە.


ئەی هیوای ئیسرائیل، ئەی ڕزگارکەرەکەی کاتی تەنگانە، بۆچی لە خاکەکە وەک نامۆ دەبیت، وەک ڕێبوارێک بۆ تەنها شەوێک بمێنێتەوە؟


ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟


خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.


بۆچی ڕووی خۆتمان لێ دەشاریتەوە؟ بۆچی تەنگانە و چەوسانەوەمان لەبیردەکەیت؟


ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت، منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند، بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە، پەرێشان بووم.


بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە و بە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟


بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت، کێ هەیە تاوانباری بکات؟ ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟ لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات


کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛ کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم.


گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە، سکمان بە زەوییەوە نووساوە.


بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت، وەک پاڵەوانێک توانای ڕزگارکردنی نەبێت؟ ئەی یەزدان، تۆ لە ناوەڕاستمانی و ئێمە ناوی تۆ هەڵدەگرین، بەجێمان مەهێڵە!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite