84 ئەمە پێشکەشکراوی سەرۆکەکانی ئیسرائیل بوو، بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە کاتی دەستنیشانکردنی: دوازدە لەگەنی زیو و دوازدە تاسی زیو و دوازدە قاپی زێڕ.
سەرۆکەکانیش بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە ڕۆژانی دەستنیشانکردنی دیارییان دەهێنا و لەبەردەم قوربانگاکە پێشکەشیان دەکرد.
شوورای شارەکە دوازدە بناغەی هەبوو، دوازدە ناو لە سەریان هەبوو، ناوی دوازدە نێردراوەکەی بەرخەکە.
ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن.
ئەو ڕۆژەی کە موسا لە دانانی چادرەکەی پەرستن تەواو بوو، دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد لەگەڵ هەموو کەلوپەلەکانی، هەروەها قوربانگاکەش و هەموو قاپوقاچاغەکانی دەستنیشان کرد و تەرخانی کرد.
لەگەن و قاپەکانی لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، هەروەها دۆلکە و تاسەکانیش کە پێشکەشکراوەکانی پێ دەڕژێنرێت.
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە.
هەر لەگەنێک سەد و سی شاقل زیو و هەر تاسێک حەفتا شاقل بوو، هەموو زیوی قاپوقاچاغەکان دوو هەزار و چوار سەد بوون بە شاقلی پیرۆزگا.