Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




سەرژمێری 24:16 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، کە زانینی هەیە لە هەرەبەرزەوە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاوی کراوەیە:

Gade chapit la Kopi




سەرژمێری 24:16
9 Referans Kwoze  

پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاو کراوەیە:


ئەگەر پەیامی خودا ڕابگەیەنم و هەموو نهێنی و زانیارییەک بزانم و باوەڕێکی تەواویشم هەبێت بۆ هەڵکەندنی چیا، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ نیم.


سەبارەت بە قوربانیی بتەکان، دەزانین کە «هەموومان زانیاریمان هەیە.» زانیاری دەبێتە هۆی لووتبەرزی، بەڵام خۆشەویستی بنیاد دەنێت.


ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامەکەی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامەکەی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە،


ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە،


«دەیبینم، بەڵام ئێستا نا، چاوم پێی دەکەوێت، بەڵام بەم نزیکانە نا. ئەستێرەیەک لە یاقوب دەردەکەوێت و داردەستێک لە ئیسرائیل هەڵدەستێت. ناوچەوانی مۆئاب دەشکێنێت، کاسەسەری هەموو نەوەی شیت تێکدەشکێنێت.


مەلکیسادقی پاشای شالیمیش کە کاهینی خودای هەرەبەرز بوو، نان و شەرابی بۆ ئەبرام هێنا.


کاتێک ئەبرام تەمەنی نەوەد و نۆ ساڵ بوو، یەزدان بۆ ئەبرام دەرکەوت و پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام. دۆستایەتی من بکە و بێ کەموکوڕی بە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite