Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




سەرژمێری 21:33 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

33 ئینجا ڕوویان وەرگێڕا و بە ڕێگای باشاندا سەرکەوتن، جا عۆگی پاشای باشان لەگەڵ هەموو سوپاکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان گەیشتە ئەدرەعی.

Gade chapit la Kopi




سەرژمێری 21:33
20 Referans Kwoze  

واتا هەموو شانشینی عۆگ لە باشان کە لە عەشتارۆت و ئەدرەعی پاشایەتی دەکرد، ئەویش لە پاشماوەی ڕفائییەکان مابووەوە کە موسا کاتی خۆی لێیدان و دەریکردن.


«کاتێکیش هاتنە ئەم شوێنە سیحۆنی پاشای حەشبۆن و عۆگی پاشای باشان هاتن بۆ جەنگ لە دژی ئێمە، بەڵام ئەوانمان شکاند و


ئەمە دوای ئەوە بوو کە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانی بەزاند کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو، عۆگی پاشای باشانی شکاند کە لە عەشتارۆت فەرمانڕەوا بوو لە ئەدرەعی.


ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن، ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن، نەداران وردوخاش دەکەن و بە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!» گوێتان لەم پەیامە بێت:


گۆشتی پاڵەوانەکان دەخۆن و خوێنی میرانی زەوی دەخۆنەوە، بەران و بەرخ و نێری و گا، هەموو لە دابەستەکانی باشانن.


لە دار بەڕووەکانی باشان سەوڵەکانی تۆیان دروستکرد. تەختەداری درێژی کەشتییەکەت لە داری سەروون لە کەنارەکانی قوبرسەوە هێنراون، بە عاج ڕازاوەن.


زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا، شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات، باشان و کارمەل ڕووتانەوە.


چیای باشان چیای خودایە، چیای باشان چیای فرە لووتکەیە.


گای زۆر دەوریان داوم، گایە بەهێزەکانی باشان ئابڵوقەیان داوم.


سنوورەکەیان لە مەحەنەیمەوە هەموو باشان، هەموو شانشینی عۆگی پاشای باشان، هەموو ئاوەدانییەکانی یائیر کە لە باشانە، شەست شارۆچکە و


سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،


هەموو ئەوەی بە دوو پاشای ئەمۆرییەکانی کرد، ئەوانەی لەوبەری ڕووباری ئوردون لەلای ڕۆژهەڵات بوون، سیحۆنی پاشای حەشبۆن و عۆگی پاشای باشان ئەوەی لە عەشتارۆت بوو.


دەڵەمە و شیری مەڕوماڵات، لەگەڵ دوگی بەرخ و بەرانی باشان و تەگە، لەگەڵ چەوری ناوکی گەنم. تۆ لە خوێنی ترێ شەرابت خواردەوە.


دەستیان بەسەر خاکەکەیدا گرت لەگەڵ خاکی عۆگی پاشای باشان، هەردوو پاشاکەی ئەمۆرییەکان کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بوون.


ئینجا موسا پاشایەتییەکەی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و پاشایەتییەکەی عۆگی پاشای باشان، تەواوی خاکەکە لەگەڵ شارەکانی و بە سنوورەکانی دەوروبەریەوە دایە نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەی کوڕی یوسف.


پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە، لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە،


سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان و هەموو پاشاکانی کەنعان


عۆگی پاشای باشان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.


بەڵام سیحۆنی پاشای حەشبۆن ڕازی نەبوو ڕێگامان بدات پێیدا بڕۆین، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان وای لێکرد کەللەڕەق بێت و دڵی توند کرد تاکو بیداتە دەستتان، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بووە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite