15 جا ئەگەر وام پێدەکەیت، بمکوژە ئەگەر لەلات پەسەندم، با تووشی بەڵای خۆم نەبم.»
ئێستاش ئەی یەزدان، گیانم لێ بستێنە، چونکە مردنم باشترە لە ژیانم.»
بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟ ئایا بۆ بینینی ماندووبوون و خەم؟ ئایا بۆ کۆتایی هاتنی ڕۆژگارم بە ڕیسوایی؟
خۆشی ڕۆژە ڕێیەک بە دەشتودەردا ڕۆیشت هەتا هات و لەژێر دار گەزێک دانیشت و داوای مەرگی بۆ گیانی خۆی کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، ئیتر بەسە، گیانم بکێشە، چونکە من لە باوباپیرانم باشتر نیم.»
یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی، دوژمنەکەت کشایەوە. یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە، جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت.
بەڵام ئێستا لە گوناهیان خۆشبە، ئەگەر نا، لە پەڕتووکەکەی خۆت بمسڕەوە کە نووسیوتە.»
با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت.
بۆچی ژانم کۆتایی نایەت، برینەکەم بێ چارەیە و نایەوێت چاک بێتەوە؟ ئایا وەک کەندێکی فریودەر دەبیت بۆم، وەک کانییەک جێی متمانە نەبێت؟»
لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت، مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە.