36 لە کاتی چادرهەڵدانیش دەیگوت: «ئەی یەزدان، بگەڕێوە بۆ لای هەزاران هەزارانی ئیسرائیل.»
یەزدانی پەروەردگارتان زۆری کردوون و ئەوەتا ئەمڕۆ ئێوە وەک ئەستێرەی ئاسمانن لە زۆریدا.
ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین، بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟ بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت، هۆزەکانی میراتەکەت.
داوای بەرەکەتیان بۆ ڕڤقەش کرد و پێیان گوت: «خوشکمان، پتر بن هەزار لەسەر هەزار، با نەوەکانیشت ببنە میراتگری دەروازەی ناحەزانیان.»
ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت.