Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




نەحەمیا 11:2 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 گەل داوای بەرەکەتیان کرد بۆ هەموو ئەوانەی کە خۆبەخش بوون بۆ نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیم.

Gade chapit la Kopi




نەحەمیا 11:2
8 Referans Kwoze  

دڵم لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلە، لەگەڵ خۆبەختکەرانی نێو گەل، ستایشی یەزدان بکەن!


کە بە کەوڵی مەڕەکەم خۆیان گەرم نەکردووەتەوە ئیتر لە دڵیانەوە داوای بەرەکەتیان بۆ نەکردووم،


ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ و دڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە.


لەگەڵ ئاوابوونی خۆر بارمتەکەی بۆ بگەڕێنەوە هەتا لەناو جلوبەرگەکەی بنووێت و داوای بەرەکەتت بۆ بکات و بۆت ببێتە کارێکی ڕاست لەلای یەزدانی پەروەردگارت.


گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن، بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە، تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.


شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.


داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite