1 ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت، سەراپای درۆیە، پڕ لە تاڵانە، نێچیری لێ نابڕێت!
«قوڕبەسەر ئەوەی بە خوێنڕشتن شار بنیاد دەنێت و بە ستەمکاری شارۆچکە دادەمەزرێنێت.
نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن، دزی و داوێنپیسی، پەرەی سەندووە و خوێنڕشتن، خوێنڕشتنی بەدوادا دێت.
شێر بۆ پێویستی بەچکەکانی پەلاماری دەدا و نێچیرەکەی بۆ شێرە مێیەکەی دەخنکاند، ئەشکەوتەکەی پڕ دەکرد لە نێچیر، لانەکانیشی لەوانەی پەلاماری داون.
کێ یاقوبی دایە دەست ڕووتکردنەوە و ئیسرائیلیش بۆ تاڵانکاران؟ ئایا یەزدان نییە کە گوناهمان دەرهەقی کرد و نەیانویست ڕێگاکانی بگرنەبەر و گوێیان لە فێرکردنەکانی نەگرت؟
دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە! بەرەبەیانێکی زوو نامێنن! ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە، بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.
بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە، مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت.
پشت بە زۆرداری مەبەستن، پۆز بە ماڵی دزراوەوە لێمەدەن. ئەگەر سامانتان زیادی کرد، دڵی خۆتانی پێوە مەبەستن.
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم. گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ، بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات و نێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم. ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.»