6 کاتێک لە دوورەوە عیسای بینی، ڕایکرد و کڕنۆشی بۆ برد.
6 كاتێ له دوورهوه ئیشۆعی بینی، ڕایكرد و كڕنۆشی بۆ برد.
تۆ باوەڕت هەیە کە یەک خودا هەیە، چاک دەکەیت. تەنانەت ڕۆحە پیسەکانیش باوەڕ دەکەن و دەلەرزن.
ڕۆحی پیسی لە زۆریان دەرکرد، ڕۆحەکان هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش لێی ڕادەخوڕین و نەیدەهێشت بدوێن، چونکە دەیانزانی مەسیحەکەیە.
بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن! هێزت ئەوەندە گەورەیە، دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن.
بەدوای پۆڵس و ئێمە کەوت و هاواری دەکرد: «ئەم مرۆڤانە بەندەی خودای هەرەبەرزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕادەگەیەنن.»
بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە.
شەو و ڕۆژ بەردەوام لەناو گۆڕستان و لە چیاکاندا بوو، هاواری دەکرد و بە بەرد لەشی خۆی بریندار دەکرد.
بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ سوێندت دەدەم بە خودا، ئەشکەنجەم مەدە!»