9 لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد، بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم، هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات و مافی من دێتە دی. دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی، ڕاستودروستی ئەو دەبینم.
کەواتە پێشوەخت حوکم بەسەر هیچ شتێکدا مەدەن، هەتا مەسیحی خاوەن شکۆ دێتەوە. ئەو لە داهاتوودا ڕووناکی دەخاتە سەر ئەو شتانەی کە ئێستا لە تاریکیدا شاردراوەتەوە و نیازی دڵ دەردەخات. ئەوسا هەر یەکێک لەلایەن خوداوە ستایش دەکرێت.
ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات، بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ.
با یەزدان ببێت بە دادوەر و حوکم لەنێوان من و تۆدا بکات، تەماشا بکات و ئەستۆپاکیم بسەلمێنێت، لە دەستی تۆ دەربازم بکات.»
ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.
ئینجا دیسان جیاوازی لەنێوان ڕاستودروستان و خراپەکاراندا دەبینن، لەنێوان ئەوانەی خودا دەپەرستن و ئەوانەی نایپەرستن.»
«”ئەی ئاسمان و گەلی پیرۆزی خودا و نێردراوان و پێغەمبەران پێی دڵشاد بن! چونکە خودا لە بەرژەوەندی ئێوە حوکمی ئەوی دا.“»
ڕاستودروستی خۆمم نزیک خستووەتەوە، دوور ناکەوێتەوە و ڕزگاربوونم دوا ناکەوێت. ڕزگاری بە سییۆن دەبەخشم، بە ئیسرائیلی شکۆمەندیم.
ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس، لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.
ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە، لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە. ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری.
بەڵام ڕێگام دەزانێت، دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
کاتێک داود فریشتە لەناوبەرەکەی گەلی بینی، بە یەزدانی گوت: «من گوناه و تاوانم کردووە، بەڵام ئەم مەڕانە چییان کردووە؟ تکایە با سزاکەت بۆ من و بنەماڵەکەم بێت.»
هەروەها داود گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، یان یەزدان خۆی لێی دەدات یان ڕۆژی دێت و دەمرێت، یانیش دەچێت بۆ جەنگ و تێیدا لەناودەچێت.
کاتێک داود بیستییەوە کە نابال مردووە، گوتی: «ستایش بۆ یەزدان کە لە کێشەکەم دادپەروەری بۆ کردم، لەو سووکایەتییەی لەلایەن نابالەوە پێم کرا، بەندەکەی لە خراپەکردن پاراست، یەزدان خراپەکەی نابالی بەسەر خۆیدا هێنایەوە.» ئینجا داود ناردی و لەگەڵ ئەبیگایل قسەی کرد هەتا ببێتە ژنی.
ساموئێلیش تەواوی فەرموودەکەی پێ گوت و هیچی لێی نەشاردەوە، ئەویش گوتی: «خۆی یەزدانە، ئەوەی بە باشی بزانێت با بیکات.»
لەبەر ئەوە منیش بە پێچەوانەوە لەگەڵیاندا جوڵامەوە و ئەوانم بردە خاکی دوژمنانیان هەتا دڵە خەتەنەنەکراوەکانیان بێفیز بێت و باجی گوناهەکانیان بدەنەوە،
«یەزدان ڕاستودروستە، بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم. ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن، تەماشای ئازارەکانم بکەن. پاکیزە و لاوەکانم ڕاپێچ کران.
دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە، هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون.
پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە.
بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت، لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی.
نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن، بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن، تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی، ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ. ئەم شتانە دەکەم و بەجێیان ناهێڵم.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دادپەروەری بپارێزن و ڕاستودروستی ئەنجام بدەن، چونکە بەم نزیکانە ڕزگاریم دێت و ڕاستودروستیم ئاشکرا دەبێت.
وەی لە حاڵم لەبەر وردوخاشبوونم! برینەکەم بێ چارەیە! بەڵام بە خۆمم گوت: «بێگومان ئەمە دەردی منە و دەبێ بەرگەی بگرم.»
«”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست، وەرن با لە سییۆن باسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“
ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت، داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،
یەزدانی باڵادەستت ئەمە دەفەرموێت، خوداکەت کە پشتگیری گەلەکەی خۆی دەکات: «ئێستا ئەو جامە لە دەستت دەبەم کە وا دەکات بەلادابێیت، لەمەودوا لەو جامەی کە جامی تووڕەیی منە ناخۆیتەوە.
لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن، ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە، چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون، دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد.