11 ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم، ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟
بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە، حەز دەکات ستەم بکات.
دەبێت تەرازووی ڕاست و کێشانەی ڕاست و ئێفەی ڕاست و هەینی ڕاستتان هەبێت، من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان.
قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە، هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.
با لە توورەکەکەت کێشی جیاواز نەبێت، قورس و سووک.
تەرازووی لاسەنگ لەلای یەزدان قێزەونە، بەڵام ئارەزووی لە کێشی دروستە.
تەرازووی تەواو و ئێفەی تەواو و بەتی تەواویان بۆ بەکاربهێنن.
ئێوە دەڵێن، «کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێت تاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین، کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت، تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟» بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە و نرخ زیاد بکەن و فێڵ لە تەرازوو بکەن،
گوتی: «ئەمە خراپەکارییە.» ئینجا بۆ ناوەڕاستی سەبەتەکە پاڵی پێوەنا و قەپاغە قورقوشمەکەی خستە سەر دەمی.
دوو کێش و دوو پێوانەی لاسەنگ، هەردووکیان قێزەونن لەلای یەزدان.