Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




میخا 2:5 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێت بە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات.

Gade chapit la Kopi




میخا 2:5
12 Referans Kwoze  

لە هەر هۆزێک سێ کەس بۆ خۆتان هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی بیاننێرم و بچن و بە خاکەکەدا بگەڕێن، بەگوێرەی میراتەکەیان ڕووپێو بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆ لام.


کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد، کاتێک نەوەی ئادەمی دابەش کرد، سنووری بۆ گەلان دانا، بەگوێرەی ژمارەی نەوەی ئیسرائیل.


یەشوعیش لە شیلۆ لەبەردەم یەزدان تیروپشکی بۆ کردن، لەوێ خاکەکەی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەگوێرەی بەشەکانیان دابەش کرد.


لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن، بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە و لە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن.


گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.


ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:


ئەو منداڵانەی لەوان لەدایک دەبن لە نەوەی سێیەمەوە دێنە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە.


نابێت زۆڵ بێتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، هەتا نەوەی دەیەم کەسی نایەتە ناو کۆمەڵی یەزدان.


موساش فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و گوتی: «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە تیروپشک میراتگری دەکەن، کە یەزدان فەرمانی دا بە نۆ هۆز و نیوەکە بدرێت،


هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:


هەتا ئەوەی یەزدان ئیسرائیلی لەبەردەم خۆی دوورخستەوە، هەروەک چۆن لە ڕێگەی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانییەوە فەرمووبووی. ئیتر ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆیانەوە ڕاپێچی ئاشور کران، هەتا ئەمڕۆش هەر لەوێن.


فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.»


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite