16 سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕان لەسەر منداڵە نازدارەکانتان، وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ، چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد بۆ گریان و شیوەن و سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.
قژت ببڕە و فڕێیبدە، لەسەر گردۆڵکەکان شیوەن بگێڕە، چونکە یەزدان ڕەتی کردووەتەوە و وازی لەم نەوەیە هێناوە کە تووڕەییەکەی لەسەریەتی.“
جا ئەیوب هەستا و کەواکەی دادڕی و سەری خۆی ڕنییەوە و کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد،
جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن و هەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە. جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان و قژ بەسەرتانەوە ناهێڵم. دەیکەم بە شیوەنی تاقانە و کۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.»
گەورە و بچووک لەم خاکە دەمرن، نانێژرێن و شینیان بۆ ناگێڕدرێت و کەس لە خەمی ئەوان لە خۆی نادات و قژی ناڕنێتەوە.
ئەی گەلەکەم، جلوبەرگی گوش بپۆشە، خۆت لە خۆڵەمێش بگەوزێنە، شینی تاقانەیەک بۆ خۆت بگێڕە، بە لاوانەوەیەکی تاڵ، چونکە لەناکاو تێکدەر بەسەرماندا دەدات.
دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت، بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان، مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات. هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە و هەموو ڕیشێک تاشراون.
لە ساڵی نۆی پاشایەتی هۆشێیەع، پاشای ئاشور سامیرەی داگیر کرد و خەڵکی ئیسرائیلی ڕاپێچی ئاشور کرد، لە حەلەح و گۆزانی کەناری ڕووباری خابوور و شارۆچکەکانی مادی نیشتەجێی کردن.
کوڕ و کچتان بۆ لەدایک دەبێت، بەڵام بۆ ئێوە نابن، چونکە بە دڵنیاییەوە ڕاپێچ دەکرێن.
خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن، ئەسقەلان کپ دەبێت. ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان، هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟
چونکە ئامۆس وای گوتووە: «”یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت، ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆی بێگومان ڕاپێچ دەکرێت.“»
«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات، کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن، زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت، خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت، ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆی بە دیلی ڕاپێچ دەکرێت.“»
لەبەر ئەمە جلوبەرگی گوش لەبەر بکەن، لە خۆتان بدەن و واوەیلا بکەن، چونکە گڕی تووڕەیی یەزدان هێشتا دانەمرکاوەتەوە.
هەستە، بە شەو هاوار بکە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئێشکگرتن. وەک ئاو دڵت هەڵبڕێژە لەبەردەم پەروەردگار. دەستت بۆی بەرز بکەوە لە پێناوی ژیانی منداڵەکانت، ئەوانەی لە برسان بووراونەتەوە لەسەر سووچی هەموو شەقامەکان.