Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 7:7 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لەبەر ئەوە خۆمم بە شایانی ئەوە نەزانی کە بێمە لات. تەنها وشەیەک بفەرموو، خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە،

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆم دانه‌نا كه‌ شایانی ئه‌وه‌ بم بێمه‌ لات. به‌ڵام وشه‌یه‌ک بفه‌رموو، ڕاژه‌وانه‌كه‌م چاكده‌بێته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 7:7
10 Referans Kwoze  

فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە، لە فەوتان دەربازی کردن.


خەڵکەکەش هەموو سەرسام بوون و بە یەکتریان دەگوت: «ئەمە چ وتەیەکە؟ بە دەسەڵات و هێزەوە فەرمان بە ڕۆحە پیسەکان دەدات و دەردەچن.»


لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو، فەرمانی دا، بوو.


هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.»


عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە.» ئیتر یەکسەر گولییەکەی لێبووەوە.


«ئێستا ببینن، من، من ئەوم، هیچ خودایەکی دیکە نییە لە پاڵم. من دەمرێنم و دەژیێنم، بریندار دەکەم و من چاک دەکەمەوە، کەس نییە کەسێک لە دەستی من دەرباز بکات.


«یەزدان مرۆڤ دەمرێنێت و زیندووشی دەکاتەوە، دەیباتە جیهانی مردووان و هەڵیشیدەستێنێتەوە.


فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»


عیساش لەگەڵیان چوو. بەڵام زۆری نەمابوو بگاتە ماڵەکە کە سەرپەلەکە هاوڕێکانی نارد پێی بڵێن: «گەورەم، ئەزیەت مەکێشە، شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم،


چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.»


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite