Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 3:14 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟» یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە مووچەکانتان ڕازی بن.»

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 سه‌ربازیش پرسیان لێكرد: “ئه‌ی ئێمه‌ چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “سته‌م له‌ كه‌س مه‌كه‌ن و كه‌س به‌ده‌سته‌وه‌ مه‌ده‌ن، به‌ موچه‌كانتان ڕازی بن”.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 3:14
15 Referans Kwoze  

بە درۆ شایەتی لەسەر کەس مەدەن.


من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم.


«”مەدزن. «”درۆ مەکەن. «”فێڵ لە یەکتری مەکەن.


«هەواڵی درۆ بڵاو مەکەرەوە، دەست لەگەڵ بەدکار تێکەڵ مەکە بۆ ئەوەی ببیتە شایەتی زۆرداری.


بەڵام زەکا ڕاوەستا و بە مەسیحی خاوەن شکۆی گوت: «گەورەم، ئەوەتا نیوەی سامانەکەم دەدەمە هەژاران و ئەگەر بە هەر شێوەیەک فێڵم لە کەسێک کردبێت، چوارقاتی دەدەمەوە.»


جا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە ئاسماندا دەیفەرموو: «ئێستا ڕزگاری و هێز و شانشینی خودامان و دەسەڵاتی مەسیحەکەی هاتووە، چونکە سکاڵاکار لە خوشک و براکانمان، ئەوەی کە شەو و ڕۆژ لەبەردەم خوداماندا سکاڵای لێیان دەکرد، فڕێدرایە خوارەوە.


هەروەها پیرێژنەکان فێر بکەن کە بە ڕێزەوە بژین، بوختانکەر نەبن و خوو بە شەرابەوە نەگرن، بەڵکو شتی چاک فێری خەڵکی بکەن،


تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە،


کاتێک ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵی کرد ڕۆیشت، دووان لە خزمەتکارەکانی و سەربازێکی خواپەرستی بانگکرد کە یەکێک بوو لە دارودەستە تایبەتەکەی،


کاتێک عیسا چووە ناو کەفەرناحوم، سەرپەلێک هاتە لای، لێی پاڕایەوە


خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟»


پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.»


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite