Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 19:4 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ڕایکرد و سەرکەوتە سەر دار هەنجیرێک تاکو بیبینێت، چونکە عیسا بەوێدا تێدەپەڕی.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ڕایكرده‌ پێش و سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر دارهه‌نجیرێک تاكو بیبینێت، چونكه‌ ئیشۆع به‌وێ تێده‌په‌ڕی.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 19:4
11 Referans Kwoze  

«خشت ڕووخا، بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە؛ هەنجیرە کێوی بڕایەوە، بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.»


کاتێک لەبەر زۆری خەڵکەکە ڕێیان نەبوو بیبەنە ژوورەوە، سەرکەوتنە سەربان و بە جێگاکەیەوە بە نێوان خشتەکاندا شۆڕیان کردەوە بۆ ناوەڕاستیان بۆ بەردەم عیسا.


بەعل‌حانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی یەهودا بوو. یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو.


هەروەها پاشا کارێکی وای کرد کە لە ئۆرشەلیم زیو وەک بەردی لێ بێت، دار ئورزیش لە زۆری وەک دار هەنجیری زوورگەکان بێت.


ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم.


بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن.


پاشا کارێکی وای کرد کە لە ئۆرشەلیم زێڕ و زیو وەک بەردیان لێ بێت، دار ئورزیش لە زۆری وەک دار هەنجیری زوورگەکان بێت.


هەروەها پاشا کارێکی وای کرد کە لە ئۆرشەلیم زیو وەک بەردی لێ بێت، دار ئورزیش لە زۆری وەک دار هەنجیری زوورگەکان بێت.


مەسیحیش فەرمووی: «ئەگەر ئەوەندەی دەنکە خەرتەلەیەکیش باوەڕتان هەبێت، بەم دار تووە دەڵێن: ”هەڵبکەنرێ و لەناو دەریا بڕوێ،“ بە قسەتان دەکات.


دەیویست ببینێت عیسا کێیە، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیدەتوانی، چونکە کورتەباڵا بوو.


کە عیسا گەیشتە شوێنەکە، چاوی هەڵبڕی و پێی فەرموو: «زەکا، خێرا وەرە خوارەوە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ لە ماڵی تۆ بمێنمەوە.»


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite