42 عیساش پێی فەرموو: «ببینە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.»
42 ئیشۆعیش پێی فهرموو: “ببینه، باوهڕت چاكیكردیتهوه”.
ئینجا پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ، باوەڕت ڕزگاری کردیت.»
عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.»
عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» دەستبەجێ لە گولی پاک بووەوە.
عیسا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «باوەڕت ڕزگاری کردیت. بڕۆ بە سەلامەت.»
عیسا ئاوڕی دایەوە، بینی و فەرمووی: «کچم دڵنیابە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» ژنەکە دەستبەجێ چاک بووەوە.
فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە، لە فەوتان دەربازی کردن.
ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە.
لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو، فەرمانی دا، بوو.
«چیت دەوێ بۆت بکەم؟» گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.»