Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 13:1 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 هەر لەو کاتەدا هەندێک لەوێ بوون، باسی ئەو جەلیلییانەیان بۆ عیسا کرد کە پیلاتۆس خوێنی لەگەڵ قوربانییەکانیان تێکەڵاو کرد.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 له‌و كاته‌دا هه‌ندێک له‌وێ بوون، باسی ئه‌و گلیلاییانه‌یان بۆ ئیشۆع كرد كه‌ پیڵاتوس خوێنی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانیان تێكه‌ڵاو كرد.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 13:1
8 Referans Kwoze  

«ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە، ئەمەت بە کێ کردووە؟ ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات، منداڵی باوەشی؟ ئایا کاهین و پێغەمبەر لە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟


دوای ئەمەش لە کاتی ناونووسینەکەدا یەهوزای جەلیلی هەستا و خەڵکانێکی بەدوای خۆیدا لەخشتە برد، ئەویش لەناوچوو و ئەوانەی دوای کەوتبوون بڵاوبوونەوە.


جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا.


کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن.


پێیان گوتن: «ئەی جەلیلییەکان، بۆچی ڕاوەستاون سەیری ئاسمان دەکەن؟ ئەم عیسایە، کە لەنێوتاندا بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە، چۆن بینیتان دەچووە ئاسمان، ئاواش دێتەوە.»


حەپەسابوون و بە سەرسامییەوە گوتیان: «باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite