Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 1:64 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

64 دەستبەجێ دەم و زمانی زەکەریا کرایەوە، دەستی کرد بە قسەکردن و ستایشی خودا.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

64 ده‌ستبه‌جێ ده‌م و زمانی كرایه‌وه‌ و قسه‌ی كرد و داڕشتی خودای ده‌كرد.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 1:64
14 Referans Kwoze  

ئەوەتا لە ئێستاوە تۆ لاڵ دەبیت و توانای قسەکردنت نامێنێت هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شتانە ڕوودەدەن، چونکە باوەڕت بە قسەکەم نەکرد، ئەوەی لە کاتی خۆیدا دێتە دی.»


ئینجا یەزدان دەستی درێژکرد و دەستی لە دەمم دا و پێی فەرمووم: «دڵنیابە، من وتەکانم دەخەمە دەمی تۆوە.


ئێوارەی پێش گەیشتنی دەربازبووەکە، ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، دەمی کردمەوە، جا کە بەیانی هات بۆ لام دەمم کرابووەوە و چیتر لاڵ نەبووم.


ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.


کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد. خەڵکەکەش سەرسام بوون و گوتیان: «هەرگیز شتی لەم جۆرە لە ئیسرائیلدا نەبینراوە.»


بەڵام کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم دەمت دەکەمەوە و پێیان دەڵێیت: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت.“ ئەوەی گوێ دەگرێت با گوێ بگرێت و ئەوەی گوێ ناگرێت با گوێ نەگرێت، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین.


لەو ڕۆژەدا دەڵێیت: «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم، هەرچەندە لێم تووڕە بوویت، بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.


«لەو ڕۆژەدا هێزی بنەماڵەی ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە، دەمی تۆش لەنێویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»


یەزدانیش پێی فەرموو: «کێ دەمی بۆ مرۆڤ دروستکردووە، یان کێ لاڵ یان کەڕ، بینا یان نابینای دروستکردووە، ئایا منی یەزدان نیم؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite