Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 1:48 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

48 چونکە سەیری بێفیزی کارەکەرەکەی کرد. ئەوەتا لە ئێستاوە هەموو نەوەکان خۆزگە بە من دەخوازن،

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

48 چونكه‌ سه‌یری خاكساریی به‌نده‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌تا له‌ ئێستاوه‌ هه‌موو نه‌وه‌كان پارسام ده‌كه‌ن،

Gade chapit la Kopi




لۆقا 1:48
19 Referans Kwoze  

هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز و لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.


«ئینجا هەموو نەتەوەکان خۆزگەتان پێ دەخوازن، چونکە خاکەکەتان دەبێتە خاکی شادی.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.


حەنا نەزرێکی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار، ئەگەر بەڕاستی تەماشای داماوی کارەکەرەکەت بکەیت و بە یادی خۆتم بهێنیتەوە، کارەکەرەکەت لەبیر نەکەیت و کوڕێکی پێبدەیت، ئەوا من ژیانی کوڕەکە بە یەزدان دەبەخشم و گوێزان بەسەر سەریدا نایەت.»


کاتێک عیسا ئەمانەی دەگوت، ژنێک لەناو خەڵکەکەوە دەنگی بەرز کردەوە و پێی گوت: «خۆزگە دەخوازرێت بەو سکەی هەڵیگرتووی و بەو مەمکەی شیری پێداوی.»


بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.


ئەلیسابات بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەنێو ژناندا بەرەکەتداریت، بەرهەمی سکت بەرەکەتدار دەبێت!


جبرائیل هاتە لای مریەم و گوتی: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی نیعمەتی خودات بەسەردا ڕژاوە، یەزدانت لەگەڵە.»


ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟ جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «من ڕوو لەمە دەکەم: لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە و لەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت.


«ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم.


ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵیش لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، هەتا لەگەڵ میران دایاننیشێنێت و تەختی شکۆمەندی بکات بە میراتیان. «لەبەر ئەوەی کۆڵەکەکانی زەوی هی یەزدانن، جیهانی لەسەر داناوە.


لێئەش گوتی: «خۆزگە بە من دەخوازرێت! لەبەر ئەوەی کچان خۆزگەم پێ دەخوازن.» ئیتر ناوی لێنا ئاشێر.


ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە، نوێژەکانیان بە کەم نازانێت.


با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت، هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت. هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن، هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن.


خۆزگە دەخوازرێت بەوەی باوەڕی هێناوە کە لە یەزدانەوە چی پێ گوتراوە دێتە دی.»


چونکە توانادار کاری گەورەی بۆ من ئەنجام دا، پیرۆزە ناوی ئەو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite