لۆقا 1:17 - كوردی سۆرانی ستاندهرد17 بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە پێش یەزدان دەکەوێت، تاکو دڵی باوکان بۆ لای منداڵەکان ڕابکێشێت و یاخیبووانیش بۆ لای دانایی ڕاستودروستان بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی گەلێکی ئامادە بۆ یەزدان پێکبهێنێت.» Gade chapit laپەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی17 به ڕووح و هێزی ئیلییاوه به پێشی دهكهوێت، تاكو دڵی باوكان بۆ ڕۆڵهكان و یاخیبووانیش بۆ هزری خوداناسان بگهڕێنێتهوه، تاكو گهلێكی ئاماده بۆ پهروهردگار ڕێک بخات”. Gade chapit la |
چەند تەختێکم بینی و ئەوانەی لەسەری دانیشتن دەسەڵاتی حوکمدانیان پێدرابوو. هەروەها گیانی ئەوانەم بینی کە لەبەر شایەتی عیسا و لەبەر وشەی خودا سەربڕابوون، ئەوانە کڕنۆشیان بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی نەبردبوو، نیشانەی نێوچەوان و سەر دەستیان وەرنەگرتبوو. جا زیندووبوونەوە و هەزار ساڵ لەگەڵ مەسیحدا فەرمانڕەواییان کرد.