16 تاجی سەرمان کەوت. قوڕبەسەرمان، چونکە گوناهمان کرد!
پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد.
بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ: «لەسەر تەختەکان وەرنە خوارەوە، چونکە تاجی شکۆمەندیتان لەسەرتان دێتە خوارەوە.»
شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی و تاجەکەی سەرمی لێکردەوە.
چۆن ئەم شارە بەجێهێڵراوە، ئەوەی پڕبوو لە خەڵک! چۆن وەک بێوەژنی لێهات، ئەوەی لەناو نەتەوەکان مەزن بوو! ئەوەی لەنێو هەرێمەکان شاژن بوو ئێستا بووەتە کەنیزە!
«زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت.
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: مێزەرەکە دابگرە، تاجەکە هەڵبگرە، بارودۆخەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە، بەڵکو بێ پلەوپایە بەرز دەکرێتەوە و پایەدار نزم دەکرێتەوە.
بەڵام لەبەر گوناهی پێغەمبەرەکانی و تاوانی کاهینەکانی ڕوویدا، ئەوانەی لە ناوەڕاستیدا خوێنی ڕاستودروستانیان دەڕشت.
چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشی بە هەوری تووڕەییەکەی! لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدا بۆ سەر زەوی، لە ڕۆژی تووڕەییدا تەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە.
«یەزدان ڕاستودروستە، بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم. ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن، تەماشای ئازارەکانم بکەن. پاکیزە و لاوەکانم ڕاپێچ کران.
ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کرد لەبەر ئەوە گڵاو بوو. هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن، چونکە ڕووتی ئەویان بینی. ئەویش دەناڵێنێت بەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت.
«ڕەفتار و کردەوەکانت ئەمەیان پێکردیت، ئەمە سزاکەتە، چەند تاڵە! چونکە گەیشتە دڵت.»
خراپەی خۆت تەمبێت دەکات و هەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات. جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە، کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت و ترسی منت لە دڵدا نییە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.
ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد، کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێنا کاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟
ڕاستودروستی نەتەوە بەرز دەکاتەوە، بەڵام گوناه شەرمەزاری گەلانە.
هەرگیز مەترسە لەو ئازارانەی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خەریکە هەندێکتان بخاتە زیندانەوە، تاکو تاقی بکرێنەوە و دە ڕۆژ تەنگانەتان دەبێت. هەتا مردن دڵسۆزبە، منیش تاجی ژیانت پێ دەبەخشم.
چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە، تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.
ئەوانیش لە میچپا کۆبوونەوە، ئاویان کێشا و لەبەردەم یەزداندا ڕشتیان، لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بوون، لەوێ گوتیان: «ئێمە گوناهمان لە دژی یەزدان کردووە.» ساموئێل لە میچپادا ڕابەرایەتی نەوەی ئیسرائیلی کرد.
ئۆرشەلیم شکست دەخوات و یەهوداش دەکەوێت، چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە، بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.
جا هاتن و بوونە خاوەنی، بەڵام گوێیان لە تۆ نەگرت، فێرکردنی تۆیان پەیڕەو نەکرد، ئەوانەیان نەکرد کە تۆ فەرمانت پێکردن بیانکەن. جا هەموو ئەم خراپەیەت بەسەریاندا هێنا.
«ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام! دڵم توندە، من لە ناخەوە پەستم، چونکە زۆر یاخی بووم. لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە، لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە.
لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم، لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم.