Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




شینەکانی یەرمیا 3:36 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

36 یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟

Gade chapit la Kopi




شینەکانی یەرمیا 3:36
8 Referans Kwoze  

چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن، ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت. کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟ بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟


ڕاستی ون بووە و ئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر. یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بوو کە دادپەروەری نەبوو.


یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ’ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن. تاڵانکراو لە دەستی زۆردار دەرباز بکەن. نامۆ و هەتیو و بێوەژن مەچەوسێننەوە، ستەم مەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان مەڕێژن.‘


پاش تێپەڕبوونی ڕۆژانی پرسە، داود بەدوایدا نارد و خستییە پاڵ ماڵەکەی خۆیەوە، ئیتر بوو بە ژنی و کوڕێکی لێی بوو. بەڵام یەزدان ئەم کارەی داودی پێ ناخۆش بوو.


ئەگەر ناکۆکییەک هەبوو لەنێوان خەڵکی، دەبێت بیبەنە دادگا بۆ ئەوەی دادوەری لەنێوانیان بکرێت و بێتاوانەکە بێتاوان بکرێت و حوکم بەسەر تاوانبارەکەدا بدرێت.


ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن، میراتی تۆ دەچەوسێننەوە.


ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،» ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟


ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی. دادوەری کێشەکەم بکە!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite