21 بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە:
چونکە سروشەکە بۆ کاتی دیاریکراوە، باسی کۆتایی دەکات و درۆ ناکات. ئەگەر درێژەی کێشا چاوەڕێی بکە، چونکە بێگومان دێت و دواناکەوێت.
ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە، توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە.
گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە.
بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.