11 سەراپای خەڵکەکەی دەناڵێنن و بەدوای ناندا دەگەڕێن، گەنجینەکانی خۆیان بە خواردن دەدەن بۆ ئەوەی گیانیان بەبەردا بێتەوە. «ئەی یەزدان، تەماشا بکە و ببینە، چونکە سووک بووم.»
لە نۆی مانگی چواردا قاتوقڕی لە شارەکە هێندە سەخت بوو کە نان نەبوو گەلی خاکەکە بیخۆن.
«پاشای گەورەم، ئەم پیاوانە خراپیان کرد لە هەموو ئەوەی بە یەرمیای پێغەمبەریان کرد. ئەوان فڕێیان داوەتە ناو ئەمباراوەکەوە، ئەو لە شوێنەکەی خۆی لە برسان دەمرێت، چونکە نان لە شار نەماوە.»
بە دایکیان دەڵێن: «کوا نان و ئاو؟» کاتێک وەک بریندار لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا دەبوورێنەوە، کاتێک ڕۆحیان دەردەچێت لەناو باوەشی دایکیان.
«ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە، ئەمەت بە کێ کردووە؟ ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات، منداڵی باوەشی؟ ئایا کاهین و پێغەمبەر لە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟
گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو، بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە. کەوتنەکەی سامناک بوو، کەس نەبوو دڵنەوایی بکات. «ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە، چونکە دوژمن سەرکەوت.»
وایان لێ دەکەم گۆشتی کوڕ و کچەکانی خۆیان بخۆن، هەریەکە گۆشتی هاوڕێکەی خۆی دەخوات، لەبەر گەمارۆ و ئەو تەنگانەیەی تێی دەکەون بەدەستی دوژمنانیان کە بەدوای ئەوانەوەن بۆ کوشتنیان.“
«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟ من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم.
لە شارەکە بووە هۆی قاتوقڕییەکی گەورە، گەمارۆکە درێژەی کێشا هەتا وای لێهات سەری کەرێک بە هەشتا شاقل زیو و چارەکە قاپێکی ڕیقنەی کۆتریش بە پێنج شاقل زیو دەفرۆشرا.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەگەر تۆبە بکەیت، دەتگەڕێنمەوە لای خۆم تاکو وەک بەندەی خۆم لەبەردەستم ڕاوەستیت. ئەگەر قسەی بە نرخ بکەیت، نەک بێبەها، دەتکەمە وتەبێژی خۆم. با ئەو گەلە بگەڕێتەوە لای تۆ، بەڵام تۆ نەگەڕێیتەوە لای ئەوان.
ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کرد لەبەر ئەوە گڵاو بوو. هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن، چونکە ڕووتی ئەویان بینی. ئەویش دەناڵێنێت بەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت.
بووین بە پەندی دراوسێکانمان، بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان.
چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن، دڵم توندە، جەرگ بڕاوم لەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو، لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆران لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا.
ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات، تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە.