Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەشوع 20:7 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 جا قەدەشیان لە جەلیل لە ناوچە شاخاوییەکانی نەفتالی تەرخان کرد و شەخەمیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا.

Gade chapit la Kopi




یەشوع 20:7
22 Referans Kwoze  

قیریەت ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەری،


لەو ڕۆژانەدا، مریەم هەستا و خێرا بۆ شارۆچکەیەک چوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی یەهودیا.


لە خاکی هۆزی نەفتالیش، شارۆچکەی قەدەش لە جەلیل و شارۆچکەکانی حەمۆن و قیریاتەیم بە لەوەڕگاکانیانەوە.


لە هۆزی نەفتالیش ئەمانەیان وەرگرت: قەدەش لە جەلیل، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ حەمۆت دۆر و قەرتان بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا سێ شارۆچکە.


لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شارۆچکەی شەخەمیان پێدرا، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ گەزەر،


ئەم شارۆچکانە بە لەوەڕگاکانیانەوە درانە نەوەی هارونی کاهین: حەبرۆن، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ لیڤنا،


حەبرۆنیش پێشتر ناوی قیریەت ئەربەع بوو، ئەربەعیش گەورەترین پیاو بوو لەناو عەناقییەکان. ئینجا خاکەکە لە جەنگ پشووی دا.


ڕەحەڤەعام چوو بۆ شەخەم، چونکە هەموو ئیسرائیل چووبوونە ئەوێ بۆ ئەوەی بیکەنە پاشا.


ئینجا سارا لە قیریەت ئەربەع مرد، کە حەبرۆنە لە خاکی کەنعان. ئیبراهیمیش هات بۆ ئەوەی بۆ سارا بلاوێتەوە و بەسەریدا بگریێت.


«شەش لەو شارۆچکانەش کە بە لێڤییەکانی دەدەن دەبنە شاری پەناگا، بۆ ئەوەی هەرکەسێک کەسێکی دیکە بکوژێت بۆ ئەوێ هەڵبێت. سەرباری ئەمانەش چل و دوو شارۆچکەی دیکە دەدەنە لێڤییەکان.


ئیتر موسا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون سێ شاری جیا کردەوە،


چونکە هەموو ئەم فەرمانانەتان پاراست هەتا جێبەجێی بکەن وەک ئەوەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم، هەتا یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و هەموو ڕۆژان ڕێگاکانی بگرنەبەر، ئەوا سێ شاری دیکەش بۆ خۆتان زیاد بکەن لەسەر ئەم سێیە.


پاشای قەدەش پاشای یۆقنەعام لە کارمەل


هەروەها لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونیش لەلای ئەریحا، بەچەریان لە چۆڵەوانی لە دەشتە بەرزەکەی هۆزی ڕەئوبێن نیشان کرد و ڕامۆت لە گلعاد لە هۆزی گاد و گۆلان لە باشان لە هۆزی مەنەشە.


بەپێی فەرمانی یەزدان، یەشوع لە خاکی نەوەی یەهودا بەشێکی دا بە کالێبی کوڕی یەفونە، ئەویش قیریەت ئەربەع بوو کە حەبرۆنە و ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق بوو.


شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت،


ئەدامە، ڕامە، حاچۆر،


قەدەش، ئەدرەعی، کانی حاچۆر،


ئینجا یەشوع هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلی لە شەخەم کۆکردەوە و پیرانی ئیسرائیل و ڕابەر و دادوەر و کوێخاکانی بانگکرد و ئەوانیش لەبەردەم خودا وەستان.


ئینجا ئەبیمەلەخی کوڕی یەروبەعل چوو بۆ شەخەم بۆ لای خاڵەکانی، بە هەموو هۆزی دایکی گوت:


ڕەحەڤەعام چوو بۆ شەخەم، چونکە هەموو ئیسرائیل چووبوونە ئەوێ بۆ ئەوەی بیکەنە پاشا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite