4 چونکە نەوەی یوسف دوو هۆز بوون، مەنەشە و ئەفرایم. لە خاکەکەدا هیچ بەشێکیان بە لێڤییەکان نەدا، تەنها چەند شارۆچکەیەک نەبێت بۆ نیشتەجێبوون و دەوروبەری شارۆچکەکان، بۆ لەوەڕگای ڕەشەوڵاخ و مەڕوماڵاتیان.
«ئێستاش دوو کوڕەکەت کە پێش هاتنی من بۆ لات بۆ خاکی میسر بۆت لەدایک بوون، بۆ من دەبن. واتا ئەفرایم و مەنەشە وەک ڕەئوبێن و شیمۆن دەبن بۆم.
یوسف کوڕە نۆبەرەکەی ناو نا مەنەشە و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا هەموو ماندووبوونم و هەموو ماڵی باوکمی لەبیر بردمەوە.»
لە خاکی میسریش، مەنەشە و ئەفرایم بۆ یوسف لەدایک بوون لە ئاسنەتی کچی پۆتیفەرەعی کاهینی ئۆن.
ئەوە بوو دوای ئەمانە بە یوسف گوترا: «باوکت نەخۆشە.» ئەویش مەنەشە و ئەفرایمی کوڕی لەگەڵ خۆی برد.
نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:
حەزقیا ناردی بەدوای هەموو خەڵکی ئیسرائیل و یەهودا، هەروەها نامەشی بۆ ئەفرایم و مەنەشە نووسی هەتا بێنە پەرستگای یەزدان لە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بگێڕن.
دووەمیشیانی ناو نا ئەفرایم و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا لە خاکی زەلیلیمدا بەرداری کردم.»
بەڵام منداڵەکانی دیکەت کە لەدوای ئەمانەوە لەدایک دەبن، دەبنە هی تۆ و لەژێر ناوی دوو براکەیان بەشە میراتیان دەبێت.
جا نەوەکانی یوسف مەنەشە و ئەفرایم میراتی خۆیان وەرگرت.