Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆئێل 3:11 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن، لەوێدا کۆببنەوە. ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە!

Gade chapit la Kopi




یۆئێل 3:11
14 Referans Kwoze  

من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد، هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم، ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم.


یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە چاوەڕێم بکەن، هەتا ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم بۆ شایەتیدان، چونکە بڕیارم دا نەتەوەکان کۆبکەمەوە، پاشایەتییەکان خڕبکەمەوە، بۆ ئەوەی هەڵچوونم بەسەریاندا هەڵبڕێژم، هەموو گڕی تووڕەییم، بە ئاگری ئیرەییم هەموو زەوی هەڵدەلووشێت.


لەشکرەکانی ئاسمان بە سواری ئەسپی سپی شوێنی دەکەوتن و کەتانی ناسکی سپی پاکیان لەبەردا بوو.


هەروەها ئێوە کە لە تەنگانەن، لەگەڵ ئێمە حەسانەوەتان دەبێت. ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە عیسای خاوەن شکۆ لە ئاسمان لەگەڵ فریشتە بە تواناکانیدا لە گڕی ئاگردا دەردەکەوێت.


بەڵام ئەوان نازانن بیرکردنەوەی یەزدان چییە، هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن، چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە.


هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە و دەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات. لەوێدا دادگاییان دەکەم، لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل، کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە و زەوییەکەی منیان دابەش کرد.


ئیتر فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون.


چڕی دارستانەکان بە تەور دەبڕێتەوە، لوبنانیش بەرامبەر بە خودای توانادار دەکەوێت.


ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن، ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite